فۆتۆ لە کامێراکەی ستیڤ مەکێری-ەوە

16/07/2015    07:20

فۆتۆ لە کامێراکەی ستیڤ مەکێری-ەوە 


Şêwekar

لە ئینگلیزییەوە: بیرەوەر نەجم

ستیڤ مەکێری Steve Mccurry  یەکێکە لە بەناوبانگترین فۆتۆگرافەری هاوچەرخ بۆ زیاتر لە ٣٠ ساڵە کارەکانی لە زۆربەی زۆری گۆڤارەکان کتێبەکان لە جیهاندا بە وێنەی ئەم داپۆشراون.چەندین پێشانگای لە جیهاندا کردۆتەوە. بابەتی وێنەکانی بریتین لە ململانیکان و لەناوبردنی کلتور و نەریتە کۆنەکان و هەروەها بابەتی هاوچەرخ.

لە فیلادلفیای ئەمریکا لە بەرواری ٢٤/٢/١٩٥٠ لەدایک بووە.پیستر سینەما و مێژووی خوێندووە، بەڵام پاشان فۆرۆگرافی دەبێت بە خولیان. وەک خۆی دەڵێت، لە سینەمادا بۆ بەرهەم هێنانی فیلمێک پێویستت بە تیمێک دەبێت، وەک کامێرا مان و کاری روناکی و کاری دەنگ، بەڵام فۆتۆ خیراترە و گەڕانە بۆ چرکەساتە بچوکەکان لە شەقامدا.

مەکێری لە رۆژنامە ناوخۆیەکاندا کاری کردووە، یەکەم گەشتی بۆ هیندستان بووە لەگەل خۆیدا بۆ کاری وێنەگرتن کە تەنیا کۆمەڵێ جل و جانتای لەگەڵ خۆیدا بردووە. تەواوی کیشوەرەکان گەڕاوە و سەرنجی شوێنەکانی داوە لەڕێگەی کامێرەکەیەوە.
پاش چه‌ند مانگێك لە خۆ ئاماده‌كردن هەوڵیدا له‌ سنوركان بپه‌رێته‌وه‌ ناو پاكستان. كه‌ ده‌گاته‌ ئه‌وێ چاوی به‌ گروپێكی ئه‌فغانی ده‌كه‌وێت كه‌ كاری قاچاخی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر سنوره‌كان.

له‌ ماوه‌ی ٦ مانگدا توانی وێنه‌ی كیشوه‌ركان بگرێت کە بابەتی پرشنگداری لەخۆدەگرێت. هەوڵیداوە خۆشی جوانی پشان بدات وه‌ك وێنه‌ی كچه ئه‌فغانیه‌كه‌، کە یەکێکە لە بەناوبانگترین و ئەفسانەترین وێنەکان.
مەکێری وینه‌ی پێشه‌نگی هه‌یه‌ خه‌ڵاتی رۆبیرت كاپا گۆلد میدالی وه‌رگرتوه‌ و و خه‌لاتی نه‌شیوناڵ پریس فۆتۆی وه‌رگرتوه‌ و چوار خه‌لاتی ۆرد پریس فۆتۆی وه‌رگرتوه‌ .

سەرچاوە: stevemccurry.com


























هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ

zortirîn xwênraw