فیلمێک دەربارەی ژیان پاش ڕووخانی حکومەتی کۆماری دیموکراتی کۆریا

18/08/2015    04:32

فیلمێک دەربارەی ژیان پاش ڕووخانی حکومەتی کۆماری دیموکراتی کۆریا 


Cînema

سولی ئۆن وێب

هەواڵێکی بەپەلە لە تەلەفزیۆنەوە پیشان دەدرێت بەوەی کە حکومەتی کۆریای باکور ڕووخاوە. لەسەر شەقامەکانی سیۆل ئاهەنگ دەگێڕدرێت، شیکەرەوەکانیش لەبارەی ئەوەوە دەدوێن ئەی دواتر چی ڕوودەدات.

دیمەنەکانی سەرەتای فیلمی کاتێک تەماشایان دەکرد (While They Watched)، فیلمێکی نوێیە دەربارەی کۆریای باکور کە وێنای ئەوە دەکات چی ڕوودەدات پاش ڕووخانی ڕژێمی ئەو وڵاتە. ئەم فیلمە لە کاتێکی نادیاری داهاتوویەکی نزیکدا ڕوودەدات. 

حکومەتی کۆریای باکور بە چەندین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی تۆمەتبار کراوە و سەرکردە لاوەکەش، کیم جۆن ئون (Kim Jong-un) لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئاگادارکراوەتەوە بۆ ئەو تاوانانەی کە دژی مرۆڤایەتی ئەنجامی داوە.

دەرهێنەر جەیک سمیس (Jake Smith) تا ئەو کاتەی کتێبی (Nothing to Envy) دەخوێنێتەوە خۆی بە لەندەنیەکی گێل ناودەبات، کە ئەمیش کتێبێکی نەفرەتییە سەبارەت بە ژیان لە کۆریای باکور کە باربارا دێمیک (Barbara Demick) نوسیوویەتی. "بڕیارمدا قوڵتر ببمەوە، بۆیە چوومە کۆریای باشور و لەگەڵ جیابوەکانی کۆریای باکور دانیشتم و قسەمان کرد تا بزانم ئەو شتانە ڕاستن. من تووشی سەرسوڕمان بووم."

دەرهێنەر لەم فیلمەدا حکومەتی کۆریای باکور بە نازیەکان دەشوبهێنێت کاتێک لە دیمەنێکدا کۆبوونەوەی خەڵکەکە بۆ سەرۆکە لاوەکەی کۆریا یەکسان دەکات بە کۆبوونەوەی هەوادارانی هیتلەر لە ئەڵمانیا. هەروەها ئەوەمان پێدەڵێت کە حکومەتەکەی کۆریا لەساڵی ١٩٩٠ەکانەوە نزیکەی سێ ملیۆن کەسی کوشتووە کاتێک نازیەکان لە هۆڵۆکۆستدا شەش ملیۆن کەسیان کوشتووە.

سەرچاوە: TheGuardian





هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw