کاندیدی عێراق بۆ خەڵاتی ئۆسکار، فیلمی کردنەوەی فێستیڤاڵی دهۆکە

29/08/2015    20:26

کاندیدی عێراق بۆ خەڵاتی ئۆسکار، فیلمی کردنەوەی فێستیڤاڵی دهۆکە 


Cînema

سولی ئۆن وێب

ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی٢٧ی ئابی ٢٠١٥ لە هۆڵی پانۆرامای ئازادی، دووەم پرێس کۆنفرانسی سێیەمین فێستیڤاڵی دهۆکی نێودەوڵەتی لە لایەن بەڕێوەبەرانی فیستیڤاڵەوە، مەهمەت ئاکتاش (بەڕێوەبەری هونەری)، ساڵح عارف (جێگری سەرۆکی فێستیڤاڵ)، بینا قەرەداغی (بەڕێوەبەری پرۆگرامی کوردی) و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە پرێس و فیلمسازان، ئەم پرێس کۆنفرانسە ساز کرا. چەندین زانیاری بە شێوەیەکی فەرمی ئاشکرا کران لەوانەش فیلمی ئۆپینینگی فێستیڤاڵی دهۆک کە بریتییە لە دواهەمین کاری دەرهێنەری کورد شەوکەت ئەمین (بیرەوەری سەر بەرد).

ساڵح عارف، جێگری سەرۆکی فیستیڤاڵی دهۆک لە نێو کۆنفرانسەکەدا ڕایگەیاند، ڕۆژی کردنەوەی فێستیڤاڵی دهۆک دەکەوێتە ٩ ی مانگی ئەیلولەوە و ئەم ساڵ لە هۆڵی کۆنگرەکانی زانکۆی دهۆک کاتژمێر ٦ ی ئێوارە بە فلمی (بیرەوری سەر بەرد) لە دەرهێنانی شەوکەت ئەمین کورکی دەستپێدەکات، کە بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای دهۆک و میتوس فیلمی ئەڵمانیایە.

هەروەها، بۆ یەکەم جار هەواڵی ڕاگەیاندنی کاندیدبوونی ئەم فیلمە بە ناوی عیراق بۆ خەڵاتی ئۆسکاری ٢٠١٦ی ئاشکرا کرد.

فیلمی (بیرەوەری سەر بەرد)، لە شاری دهۆک وێنەگیراوە و چەندین ئەستێرەی سینەمای کوردی ڕۆڵی تیا دەبینن.
هەروەها خاوەنی چەندین خەلاتی جیهانییە و لە هەموویان گرنگتر خاوەنی خەڵاتی یونیسکۆی ئاسیا پاسیفیکە لە ساڵی ٢٠١٤






هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw