8ی مارس ڕۆژی ناڕەزایەتی و خەباتی ژنان لەپێناو یەکسانیدا پیرۆز بێت

08/03/2020    13:21

8ی مارس ڕۆژی ناڕەزایەتی و خەباتی ژنان لەپێناو یەکسانیدا پیرۆز بێت 


Têkst

سولی ئۆن وێب

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە کەمپەینی سەرتاسەری ٨ی مارس ٢٠٢٠ پەیامێک ئاراستەی هاوڵاتیانی کوردستان دەکەن، و جەخت لەسەر  پێداگری و ڕاوەستانیان دژی هەموو جۆرە ڕێگری و کۆسپێکی نەریت و بیروباوەرە کۆنەخوازەکان بۆ دوورخستنەوەی ژنان لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی.

دەقی پەیامەکە:

پەیامی کەمپەینی سەرتاسەری ٨ی مارس ٢٠٢٠

8ی مارس ڕۆژی ناڕەزایەتی و خەباتی ژنان لەپێناو یەکسانیدا پیرۆز بێت

پەیامی کەمپەینی سەرتاسەریی ٨ ی مارس بۆ خەڵكی مرۆڤدۆست و یەکسانیخوازی کوردستان


هاوڵاتیانی کوردستان !
ئەمساڵ لە کاتێکدا یادی ( ٨ ی مارس) دەکەینەوە لەئاستی ناوچەکە و عێراق و کوردستاندا ژنان بۆ بەرگری لەمافەکانیان تێدەکۆشن، بەهەمان شێوە لە لوبنان ، عێراق و ئێران ژنان دەورێکی بەرچاویان هەبوەو هەیە لە ناڕەزایەتیە جەماوەریەکاندا دژی دەسەڵاتداران و لەپێناو ئازادی و یەکسانی و ژیانێکی شکۆمەندانەتر بۆ ژنان و تەواوی کۆمەلگا. ژنان بەشداریەکی کارایان هەیە لە بەرزکردنەوەی دروشمی مەدەنیانە و یەکسانیخوازانە، و پێداگری و ڕاوەستانیان دژی هەموو جۆرە ڕێگری و کۆسپێکی نەریت و بیروباوەرە کۆنەخوازەکان بۆ دوورخستنەوەی ژنان لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی. ژنانی کوردستانیش وەك بەشێك لە ژنانی ناوچەکە و جیهان بەردەوامن لە خەبات و ڕۆژانە بەرامبەر بە سیستمی پیاوسالاری و کۆنەپارێزی دەوەستنەوە!

ئەمساڵیش بەجیا لە هەموو ساڵانی پێشوو، ژنان و ڕێکخراوەکانی ژنان بە تایبەتی بەر هێرش و دژایەتی و سوکایەتی و بێرێزی زۆربوونەوە. دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان نەك هەر بێدەنگیان لەو هەموو سووکایەتی و بێڕیزیە هەڵبژارد، بەڵکو جارێكی تر جەختیان لەسەر پیاوسالاربوونی خۆیان کردەوە! پشتیوانیەكانیان لە سووكایەتیەكان بە ژنان، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، یاخود بێدەنگیان لە ئاستی سووكایەتیی و بێحورمەتیەكان، گەواهیدەری ئەمەن کە ئەم دەسەڵاتە دەسەڵاتێکی پیاوسالارو نامۆو بگرە دژە بە ماف و ئازادیەکانی ژنانە.

جیا لەو هەموو نایەکسانی ستەم و کوشتنەی ژنان بە بەهانەی "نامووسپەرستی!"، ناچارکردنی ژنان بە خۆسووتاندن، دەستدرێژی و لێدان و شکاندنی کەسایەتی ژنان، ئاماری بەرزی توندوتیژیەکان دژ بەژنان...، کە ژیانی بەشێکی زۆری ژنانە لەم کۆمەڵگەیەدا، حکومەت و دامودەزگاکان نەك بە تاوانی گەورە چاویان لێناکەن، بەڵكو هیچ کاتێك بە کاری خۆیان نەزانیوە هەوڵێك و کاریك بۆ کەمکردنەوەیان بکەن.

زۆرینەی کەیسەکان و خراپی ئاستی ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشکەش دەکرێت بۆ پاراستنی ژنان بەردەوامی دەدات بە دووبارەبوونەوەی ئەو تاوانانەی دەرحەق بە ژنان دەکرێت. خانەکانی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو یەکێكە لەو جێگەیانەی کە لەجیاتی ئەوەی کەرامەتی ژنانی تێدا بپاریزرێ، ئەم شوێنە بە شێوەیەکی کەم سەیر دەکرێت و دەخرێتە بەرچاوی کۆمەڵگا، و حکومەت هەنگاوێکی جدی نەناوە بۆئەوەی شوێنی گونجاو بۆ ئەو ژنانە فەرەهەم بکات و کاربکات بۆ هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگا سەبارەت بەو سەنتەرانەی پاراستنی ژنان وەکو بەشێك لە ئیجرائاتەکانی کۆمەڵگا بۆ پاراستنی کەرامەت و کەسایەتی ژنان! ئەو داواکاریانەش کە ڕیکخراوەکان بەشێوەی لیستی جۆراوجۆر پێشکەشی دەسەلاتەکانی هەرێم کراوە، ئەوانیش لەسەر ڕەفە دایانناوە و هیچ کارێکیان پێناکردێت!

لە لایەکی ترەوە بێکاری و کاری کەم و کەمی مووچەی ژنانێك کە ڕوودەکەنە"بازاڕی کار" ڕێگرییەکی تر بۆ ژنان دروست دەکات، کە ژنان لەگەڵ ئابووری نامۆ بکات و گرنگی نەدان بە دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان و ناردنەوەیان بۆ ماڵەوە و فەرامۆشکردنی توانای خوێندکارەکان، جارێكی تر ژنان لە ژیانی کۆمەلایەتی دووردەخاتەوەو دەیانکاتەوە بە کۆیلەی ماڵەوە!

ئەمەش ئامانجە سەرەكیەكەی دیدی باوی خێڵەكیی و كۆنەخوازییەكەی كۆمەڵگەیە كە بەردەوام كار لەسەر نەهاتنە دەرەوەی ژن لە ماڵ دەكات، بەتایبەتی لە شارۆچکەکاندا کە هەلی کارو بەشداریی بۆ ژنان وکچان زۆر کەمە. لەكاتێكدا ژن هاتەدەرەوە لە ماڵ و كاری خۆی هەبوو، دەبێتە خاوەنی(ئابووری سەربەخۆ)ی خۆی. ئابووری سەربەخۆ كۆڵەكەی سەرەكیی ئازادیی تاكە لە هەموو ڕوویەكەوە؛ كەسێك خاوەنی كار و داهاتی خۆی بێت، بێگومان دەبێتە خاوەنی پێگەی کۆمەڵایەتی خۆی و خاوەنی بیر و ڕای ئازادانەی خۆشی دەبێت و دەتوانێ لەسەر چارەنوسی خۆی بڕیار بدات.

هێرش و بێڕێزیکردن بە ژنان و ڕیخکراوەکانی ژنان بووەتە ئامانجی کۆنەپارێزان و ئەو چەندین کەیسی ئەم دواییانە نیشانی دا کە نیوەی کۆمەڵگە چۆن نەك تەنها سوکایەتیان پێدەکریت، بەڵکو بەردەوام و بەشێوەی سیستماتیک و نەخشە بۆ دارێژراو کار لەسەر شکاندنی کەسایەتی ژنان و رێکخراوەکانی ژنان و هاندانی بیروباوەر و میزاجی کۆنەپەرستانە لەدژیان پەرەی پێدەدرێ! لەولاشەوە یاسای لاستیکی لەسەر پرسەکانی ژنان و پاراستنی مافەکانیان جاریکی تر کێشەیەکی گەورەیەو لە نەبوونی یاسایی یەکسانی جیندەری کە بتوانێت بە هەموو جۆرێك جیاکاریی جێندەری لە هەرێم قەدەغە بکات وهیچ دادگا و دادوەریك نەتوانیت بڕیاری نادادپەروەرانە بدات لە کاتی بوونی دۆسیەی گشتی و تایبەتی کە تیایدا سوکایەتی و بێڕیزی دەکریت وە بە تایبەتی بەرامبەر ژنان.

ئەمساڵ پەیامی ئیمە بۆ خەڵکی کوردستانە بۆ ئەوەی لەگەڵمان بن بۆ بەهیزکردنی بزوتنەوەیەکی گەشەکردوو کە چیتر داخوازیەکانی بۆ باشکردنی ژیانی ژنان لە کوردستان لە کاری شکلی و ناکاریگەرەوە بگۆڕدرێت بۆ هێزێکی جەماوەری گەورە کە بتوانێ گۆرانکاری ڕیشەیی بکات و بتوانێت کەلتوری ژندۆستی و مرۆڤدۆستی جێبخات لە ئاستی کۆمەڵگای کوردستاندا.
هەر بۆیە لێرەوە داوا دەکەین لە خەڵکی کوردستان لەگەڵ دەنگی ئێمەدا بن بۆئەوەی مرۆڤەکان کەرامەتیان و بەهاکانیان پارێزراو بێت و چیتر زمانی بێڕێزی جێگەی نەبێتەوە لەبەرامبەر ژنان و هونەرمەندان. با پێکەوە نەهێڵین نەوەی نوێی ئەم ووڵاتە بە دیدی کۆنەپارێزیەوە پەروەردە بکرێن وە بەو دیدەی کە ژنان بەکەم دادەنێت.

بۆیە لێرەوە ئێمە کە ناومان لەم پەیامەدا هاتووە داوای هاوپشتی و هاودەنگی لە خەڵكی کوردستان دەکەین لەگە ڵماندا بن بۆ فشارهێنان بۆ سەر هەر سێ دەسەلاتەکەی هەرێم کە چیتر رازی نەبین بەو هەموو سوکایەتی و بێڕێزیەی بە ژنان دەکرێ و کاربکەین بۆ کۆتایی هێنان بە نایەکسانی و پەرواێزخستنی ژنان!

لێرەدا جێگەی خۆیەتی ئەوە ڕاگەیەنین کە ئیمە وەك کەمپەینی سەرتاسەری ٨ ی مارسی ٢٠٢٠
هەر لە سەرەتای ئەگەری بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پلانی خۆمان هەڵپەسارد بۆئەوەی خۆمان و هاوڵاتیان بپاریزێن و ڕێپێوان نەکەین لە هیچ شوێنێک لە کوردستان .

شکۆدار بیت ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژنان
ڕۆژی جەختکردنەوە لە مافەکان و وەلانانی هەر یاسا و ڕێسایەك کە نایەکسانی بەردەوامی پیدەدات، لە ژنانی کوردستان پیرۆزبێت!

ناوی گروپ و رێکخراوەکان

کەمپەینی دەوەسینەوە بەرامبەر سوکایەتیکردن بە ژنان
سەنتەری جێندەر زانکۆی ئەمریکی
تۆری هاوبەشی ڕێکخراوەکان
پرۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە
کۆمیسیۆنی ژنانی کەنەکە لە باشور KNK
ڕێکخراوی ئاسودە
ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان PDO
ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان / Wola
ڕێکخراوی WADI
ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO
ڕێکخراوی دەنگی  پیران Vop-Fam 
یەکێتی ژنان کوردستان
ڕیکخراوی ئازادبوون
ڕیکخراوی ڕاسان
کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان
ڕێکخراوی پەرەپێدانی دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ DHRD
ڕێکخراوی ئەزمون
ڕێکخراوی نوێ لە هەڵەبجە
ڕێکخراوی دابین بۆ گەشەپیدانی دیمۆکراسیی و مافی مررۆڤ
میدیای چاوی خەلك / بۆ پرسەکانی ژنان
ڕێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپیدانی مرۆیی
ڕێکخراوی فیوچەر
ڕێکخراوی رەژاک / ڕیکخراوی ئازادی ژنانی کوردستان
کۆنگرەی ستار
ڕێکخراوی ئازادبوون
ڕێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
ڕێکخراوی وارڤین
گروپی ژیان
ڕێکخراوی ئاشتی جیهانی لە کوردستان و عێراق
ڕێکخراوی شنەبای خاک
کۆبەندی ژنان دەتوانن – کوردستان
ناوەکان:
هانا شوان رۆژنامەنوس
د. جۆمان هەردی / مامۆستای زانکۆ
نیاز عبدوڵڵا رۆژنامەنوس
محمود ئەحمەد چالاکوانی مەدەنی
ئاراز گەلاوێژ چالاکوانی مەدەنی
شادومان ئەحمەد پارێزەر
شەونم محەمەد غەریب کەسایەتی سیاسی
هاودەنگ سلێمانی/ چالاکوانی مەدەنی
سۆزان شەهاب چالاکوانی سیاسی
چلورە هەردی چالاکوانی مەیدانی ژنان
بەهار مونزیر چالاکوانی مەیدانی ژنان
جوان لەتیف چالاکوانی مەیدانی ژنان
کەژاڵ عبدولقادر چالاکوانی مەیدانی ژنان
ڕازاو محمود فرەج / مافناس و چالاکوانی مەدەنی
گەشە دارا حەفید /مافناس و چالاکوانی مەدەنی
گولزار تایب چالاکوانی مەیدانی ژنان
لیلی عبدوڵا / چالاکی مەیدانی ژنان
کنێر عبدولا / نوسەرو چالاکوانی مەیدانی ژنان
پەروین غەریب /چالاکوانی مەدەنی
دڵسۆز زەنگەنە /چالاکوانی مەیدانی ژنان
بەهار علی / چالاکوانی مەیدانی ژنان
سۆنیا سەردار/ پارێزەر
شۆخان ئەحمەد ڕەشید/ پارێزەر
لەنجە عبدوڵێ‌ / چێ‌لاکی مەیدانی ژنان
قەیسەر ئەحمەد /چالاکوانی مەدەنی
نازەنین محمەد علی / جالاکی مەیدانی ژنان
ئاوات محەمەد /چالاکوانی مەدەنی
نیاز علی حەمە ئەمین/ چالاکوانی ژنان
ئەڤین ئەحمەد صاڵح/ ڕۆژنامەنوس
کارزان عبدولفازیل / پارێزەر
تەلار لەتیف محمد/ پاریزەر
ڕێژین شیروان ت/وێژەری کۆمەڵایەتی
تافان نەجات / رۆژنامەنوس
بەختیار ئەحمەد /چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی
تانیا قادر چالاکوانی مەیدانی ژنان
پەروین عەزیز/ چالاکوانی مەدەنی
روبار خالید /چالاکوانی مەدەنی
لەنیا جەمال/چالاکی کۆمەڵگەی مەدەنی
نەسرین عمر پارێزەر
ئاشنا حمە عزیز پارێزەر
کەوسەر عیرفان کارمەندی مەیدانی
سالار ئاسنگەر چالاکوانی سیاسی
هاورێ محەمەد چالاکوانی سیاسی
شێخ صدیق چالاکوانی مەدەنی
داستان مارف /رۆژنامەنوس
سۆنیا ئەحمەد/ چالاکی مەیدانی ژنان
ڕۆژە حسن ساڵع / چالاکی مەیدانی
ئامینە گۆیان / چالاکی کۆمەلگەی مەدەنی
ئارام محمەد سەعید مامۆستای زانکۆ
نەرمین کریم / چالاکی مەیدانی ژنان
شەهلا قاسم / چالاکی مەیدانی ژنان
کشوەر رەفیق / چالاکی مەیدانی ژنان
سولی ئۆن وێب/ یەکەمین میدیایی کولتووری لە کوردستان
ئازەر عوسمان / ڕێکخەری پرۆژەی: کولتوور - میدیا
ڕێکخراوی کولتوور و گەشەپێدانی بەردەوام 
کارگەی کولتوور (کارگەی کۆنی جگەرەی سلێمانی)
لە دەرەوەی کوردستان :
شەهلا ئەبو بەکر / پرۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە
ئارام حەمە سعید / پرۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە
گۆنا سەعید / چالاکوانی بزوتنەوەی یەکسانی / لندن
گۆڵزار عەلی / چالاکوانی بزوتنەوەی یەکسانی / دانیمارك
هەڵالە ڕافع / چالاکوانی بزوتنەوەی یەکسانی / سوید
ئالا فەرەچ / چالاکی بزوتنەوەی یەکسانی / فینلەند

هه‌والی زیاتر