فیلمی داو لە فیستیڤاڵی سارایڤۆدا ستایش دەکرێت

20/08/2015    13:53

فیلمی داو لە فیستیڤاڵی سارایڤۆدا ستایش دەکرێت 


Cînema

سولی ئۆن وێب

فیلمی داو (Dolanma) ی دەرهێنەری تورکی تونچ داڤوت (Tunc Davut) لە کاتی نمایشی لە فیستیڤاڵی سارایڤۆی ئەمساڵدا دەنگدانەوە دروست دەکات و پاڵێوراوێکی سەرەکیشە بۆ بردنەوەی خەڵاتی دڵی سارایڤۆ.

ئەم فیلمە لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە شانۆی نەتەوەیی لە پایتەختی بۆسنە نمایشکرا و بینەرێکی زۆر چاوەڕێی بینینی ئەم فیلمە بوون لە کاتێکدا بارانێکی زۆر دەباری.

ئەم فیلمە لە نواندنی (Muhammet Uzuner) و (Defne Halman) و (Baran Sukur Babacan) بوو، فیلمی (Dolanma) باس لە چیرۆکی دوو برا دەکات کە کار لە دارستانێکدا دەکەن و هەردووکیان عاشقی ژنێک دەبن لەکاتێکدا هیچیان دڵنیانین لە داهاتووی گوندەکەیان. 

ئەم فیلمە یەکێکە لەو شەش فیلمە تورکیەی کە لە فیستیڤاڵی فیلمی سارایڤۆدا لەمساڵدا نمایش دەکرێت. 

دەرهێنەری فیلمەکە داڤوت بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند لە پێش دەستپێکی فیلمەکەی، "هونەر یەکێکە لە باشترین چارەسەری برینەکان کە بە هۆی جەنگەوە تووشمان دەبێت." لێرەدا دەرهێنەر مەبەستی فیستیڤاڵەکە بوو لەکاتێکدا ئەم فیستیڤاڵە لەساڵی ١٩٩٥ەوە دەستی کردووە بە کارەکانی وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە جەنگی بۆسنە. داڤوت هەروەها وتی، "لەبەر ئەم هۆکارە، ئێمە لێرە فیلمەکەمان نیشان دەدەین.. شانازی بە خۆمانەوە دەکەین. ئێمە سارایڤۆمان خۆشدەوێت."

سەرچاوە: TodaysZaman




هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw